|
دزانی مۆدێرن له چه‌ند رۆژێكدا دووجار خانه‌واده‌یه‌ك تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كه‌ن ... دیاری نه‌کراو
www.znkurd.comدزه مۆدێرنه‌كان مامه‌ڵه‌ی سه‌ریرو چاوه‌ڕوان نه‌كراو فێربوون، له‌وانه خانه‌واده‌یه‌كی سعودیایی له ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند رۆژێكدا دووجار له لایه‌ن چه‌ند دزێكه‌وه دزیان لێكراو تووشی سه‌رسوڕمانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هاتن، بۆیه ئاگاداربن له پیلانی له‌م جۆره هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له ناوچه‌ی (حه‌سا)ی وڵاتی سعودیا چه‌ند كه‌سێك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كیان دزیوه و دوای 5 رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌كه ئۆتۆمبیله‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاندۆته‌وه به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی تووشی سه‌رسوڕمان كرد كه چۆن ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دزراوه و ئاوهاش بۆیان گه‌ڕاندراندۆته‌وه.
زیاتر به‌وه‌ش تووشی سه‌رسوڕمان بوو كه زه‌رفێكی پێچراوی له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دۆزییه‌وه و نامه‌یه‌كی تێدابوو كه له‌لایه‌ن دزه‌كان داوای لێبوردنی لێكرابوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بڕی 500 ریالی سعودی و پسووله‌یه‌كی گه‌شتیاری بۆ ناوچه‌ی (ده‌مام)ی كه له‌لایه‌ن دزه‌كانه‌وه بۆ خاوه‌نی ئۆتۆمبێل و خانه‌واده‌كه‌ی به‌جێهێلدرابوو.
ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابووه له‌وه‌ی بۆ خۆشی به‌سه‌ربردن شوێنێكیان له (ده‌مام) بۆ به‌كرێ گیراوه، ئه‌ویش بێ دوو دڵی خۆیی و هاوسه‌ری و منداڵه‌كانی لێی سواربوون و چونه‌ته گه‌شته‌كه‌یان و به دڵخۆشیه‌وه رۆژێكی ته‌واویان له شوێنه‌كه به‌سه‌ر بردووه كه ده‌كه‌وێته دووری نزیكه‌ی 140 كلم له شاری حه‌سا، به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌یان جارێكی تر تووشی سه‌رسوڕمان بوون، ئه‌ویش كاتێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه خانووه‌كه‌یان چۆڵكراوه و دزه‌كان ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو خانووه‌كه‌یان بۆ تاڵان كردبوون.
گه‌ڕان به‌دوای ئه‌م دزانه‌دا، تاکو ئێستاش به‌رده‌وامه. www.blbas.znkurd.com
ده هه‌نگاو بۆ مامه‌ڵه‌ی تازه پێگه‌شتووان ... دیاری نه‌کراو
www.blbas.znkurd.com
ده هه‌نگاو بۆ مامه‌ڵه‌ی تازه پێگه‌شتووان
1_زوو ئاگاداری به: ئه‌بێ وا هه‌ست بكه‌ی كه گه‌وره بووه و رێزی تایبه‌تی بۆ خۆی وه بیر و بۆچونه‌كانی دا بنێی، وه خوشكه بچوكه‌كانی پێ ئاشنا بكه‌ی كه گه‌وره بووه و خاوه‌ن هه‌ست و سۆزه ....
2_قسه بكه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڵێن: كاتێ ئێمه زه‌مه‌نی خۆمان وه‌ك ئسته‌ی ئه‌وان به‌راورد بكه‌ین هه‌ڵه‌ین..ئه‌وان زۆر ئه‌زانن له‌وه‌ی كه ئێمه وێنای ئه‌كه‌ین، وا پێویسته دڵمان بكه‌ینه‌وه ،گوێیان بۆ بگرین ،تا بزانین چی ئه‌كه‌ن وه بیر له‌چی ئه‌كه‌نه‌وه ، با بدوێن بۆمان چی له دڵه بچكۆلانه‌كه‌یان دایه به راستی بیڵین ، چو نكه كاتی سه‌ر سورمان و ڕامان نه‌ماوه....زه‌مه‌ن فێری زۆر شتی كردون ...
3_هه‌رده‌م نزیك جیهانی و زانیاریه‌كانی به: نه‌كه‌ی دوور بی به بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌تۆ له كومبیته‌ر و جا ت و انترنیت نازانی؟ ئه‌مه‌وای لێ ده‌كات جیا بێت له تۆ وه
سه‌ربه‌خۆ بێت و تۆ به هیچی ئه‌و نه‌زانی وه پێویست به هاوكاری تۆ ناكات ،چونكه تۆ هیچ نازانی وه تێ ناگه‌ی، وه هه‌ست به جیا كاری ده‌كات ، وه زیاتر ئه‌زانی له‌تۆ، هه‌ر بۆیه كه تووشی كێشه بوو پرست پێ ناكات ، به‌م شێوه جیهانێكی تایبه‌تی بچوك ، پڕ نهێنی بۆ خۆی دروست ده‌كات و ڕێگه به‌كه‌س نادات بێته ناوی.
4_قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی : له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ،مامۆستاكانی ، وه ئه‌وانه‌ی كه هه‌ستی هه‌یه به‌رامبه‌ریان ، بۆی ڕوون بكه‌وه ،ترسی له‌سه‌ر لابه ،له كردار‌و گوفتار ، ئارامی كه‌ره‌وه، ئه‌و ئاره‌زووی هه‌یه و نازانێ چۆن مامه‌له‌َ بكات ، تۆ یارمه‌تی ده‌ری به ، ئاسانكار ی بۆ بكه.
5_هاوڕێی خۆی و هاوڕێكه‌ی به: یاریان له‌گه‌ڵ بكه ،پبێبكه‌نه له‌گه‌ڵیان، ببه سه‌رچاوه‌ی نازو ڕازه‌كانیان ، هه‌ڵگری نهێنیه‌كانیان، له‌به‌رده‌م هاوڕێكانی شانازی پێوه بكه ،به‌و شێوه‌ی كه هاوڕێكانی ئیره‌یی پیًَبه‌رن.
6_ڕۆژانه سه‌رنجی هه‌ڵسوكه‌وتی به: هه‌وڵ ده دوای هاتنه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه بزانه ڕه‌فتاری چۆنه گۆڕاوه یان نا ، به‌هه‌ردوو حاڵتی خۆشی یان ناخۆشی ، هۆكه‌ی بزانه ، سه‌ره‌تای هه‌موو شتی ئاسانتره بۆ چاره‌سه‌ر ، بیرت نه‌چێ سه‌ردانی قوتابخانه بكه‌ی ،ته‌نها سه‌ردان و به‌دواداچوون ،وه زانینی ئاستی خوێندنی. وه هه‌فته‌ی شه‌وێك ته‌رخان بكه بۆ دانیشتن به‌یه‌كه‌وه به‌پیًَی پێویستی ڕێنمایی بده، وه گوێ بۆ ئه‌وانیش بگره،
7_ ده‌رچوون به‌یه‌كه‌وه: له بۆنه‌كان دا به‌تایبه‌تی وه هه‌موو كاتێ به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی خزم و هاوڕێ بكه‌ن ، بازۆر به‌ته‌نیا نه‌چێته ده‌ره‌وه ، وه هاوڕێیه‌تی
هه‌موو كه‌سێ نه‌كات ئه‌مه‌ی بۆ ڕووون بكرێته‌وه، به هێمنی وه بزانێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه ،
8_بۆ هه‌موو كار‌و بارێ ده‌رگای گفتۆ گۆ والاَ كه: هه‌رگیز هێڵی سور ، وه ووشه‌ی قه‌ده‌غه دامه‌نێ ، به قوڵی و به هێمنی گوێی بۆ بگره ، كه شتێكت نه‌زانی بۆ وه‌لاَمه‌كه‌ی ، په‌له مه‌كه و دوای ماوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه ئنجا وه‌لاًمی بده‌ره‌وه تا هێڵی په‌یوه‌ندیتان نه‌پچڕێ.
9_ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به تازه پێگه‌شتوان هه‌یه بیخوێنه‌وه ،وه چونیه‌تی ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌م قۆناغه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی راست و دروست له گه‌ڵیان ،له ڕاستی دا وا گه‌نجێ پێش كاتی خۆی له ماڵه‌كه‌تا یه ،ده‌ی له‌گه‌ڵ ڕاستی دا بژی و ئینكاری كردن سسودی نیه .
10_وه ئه‌وه‌ی تۆ له م قۆناغه‌ی ژیانت لێی بێبه‌ش بووی ، وه ئاره‌زووت لێی بووه ، وه ویستووته به‌رامبه‌رت چۆن بن له‌گه ڵت ، وه چیت پێ خۆش بوه ،وه پێت ناخۆش بوه ، هه‌وڵده بۆ ئیستای ئه‌مان سوودی لی‌ًَ وه‌رگری ، تا هه‌مان ئه‌زموون دووباره نه‌بیًَته‌وه ، به‌لًكو به‌لایه‌نه‌كه‌ی تری ،ژیان بگوزه‌رێ.
سه‌رچاوه/Islamonline به ده‌سكاریه‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...
زانست خوازانی کورد ... دیاری نه‌کراو
تۆڕی زانیاری کورد ... دیاری نه‌کراو
ده‌ستێكى تیرۆرى رِه‌ش ده‌ستى خسته ناو یانه زانست خوازانى كورد‌و تیرۆرى كرد ... دیاری نه‌کراو
ده‌ستێكى تیرۆرى رِه‌ش ده‌ستى خسته ناو یانه زانست خوازانى كورد‌و تیرۆرى كرد له پێگه‌ی (twitter) هه‌واڵی مردنی بریتنی سپێرز بڵاوكرایه‌وه ... دیاری نه‌کراو
دوای مردنی ئه‌ستێره‌ی پۆپی جیهانی (مایكل جاكسن)، شه‌پۆلێكی پڕوپاگه‌نده و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ، ده‌ستیپێكردووه، له‌سه‌ر پێگه‌ی مالبه رى بلباس تؤرى زانيارى كورد کرایەوە ... دیاری نه‌کراو
داقوق.. پیاوێك ده‌مرێت و زیندوو ده‌بێته‌وه!! ... دیاری نه‌کراو
له‌داقوق پیاوێك ده‌ڵێت "مردووم و زیندوو بوومه‌ته‌وه"، پاش زیندوو بوونه‌وه‌ی (وه‌ك خۆی ده‌ڵێت) ئه‌و پیاوه چه‌ند شتێك ده‌گێڕێته‌وه كه باس له رۆح كێشان و بینینی فریشته‌و هه‌روه‌ها بینینی رۆحی مردووه‌كان ده‌كات. هەمیشە تازەگەری ... دیاری نه‌کراو
مالبه رى بلباس تؤرى زانيارى كورد کرایەوە ... دیاری نه‌کراو
مالبه رى بلباس تؤرى زانيارى كورد کرایەوە ... دیاری نه‌کراو
ماڵپەڕی بڵباس تۆڕی زانیاری کورد ... دیاری نه‌کراو
ماڵپەڕی کاروان کورد کرایەوە ... دیاری نه‌کراو
ماڵپەڕی بڵباس تۆڕی زانیاری کورد ... دیاری نه‌کراو
ماڵپەڕی بڵباس تۆڕی زانیاری کورد ... دیاری نه‌کراو
پێكدادانی دوو مانگی ده‌ستكرد له بۆشایی گه‌ردووندا ... دیاری نه‌کراو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی كه‌شتیوانی ئاسمانی و بۆشایی گه‌ردوون NASA ی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 10ی فێبروه‌ری 2009 بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا دوو مانگی ده‌ستكرد (سه‌ته‌لایت) له‌به‌رزایی 800 كم له‌سه‌روو كوێستانی سیبیریاوه به یه‌كیانداداوه. ڕووداوه‌كه بۆته هۆی پارچه پارچه بوونی دوو سه‌ته‌لایته‌كه و ئه‌م پارچه زۆرانه ئێستا دوو هه‌وری گه‌وره‌یان پێكهێناوه و له خولگه‌یه‌كدا به ده‌وری زه‌ویدا ده‌خولێنه‌وه. به پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له‌حاڵی حازردا ئه‌مه هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر ویستگه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی ISS درووست نه‌كردووه. درێژه‌ی بابه‌ت... له ترافیكه‌وه كاره‌با دروست ده‌كه‌ن ... دیاری نه‌کراو
پڕۆفیسۆرێكی جووله‌كه كه له ئینستیتۆی ته‌كنۆلۆژی ئیسرائیلی كارده‌كات ووزه به‌رهه‌مهێنێك/موه‌لیده‌یه‌كی دیزاین كردووه كه له توانایدا هه‌یه ووزه‌ی كاره‌با له‌و له‌ره‌له‌رانه‌ی كه له ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوونی ئوتۆمبێله‌كان به‌ڕێگاكاندا دروست ده‌بێ به‌رهه‌م بهێنێ.
موژه موژه موژه بۆهه‌وادارانى زانست له كوردستان ... دیاری نه‌کراو
www.znkurd.comماڵپه‌رِىزانست خوازانى كورد ئه‌م جاره‌ش به چه‌ند بابه‌ت و به‌رنامه‌ى به هێز دڵه كانتان رِۆشن ده‌كات ئه‌مانه سه‌ردێرى هه‌ندىَ بابه‌ت وبه‌ر نامه‌كانن 3-ئەو پرینتەرەی بە پاشماوەی چا و قاوە كار دەكات 4-لە گوگل ئێرتەوە بۆ گوگل مەریخ و زەریا گوگل 5-پرۆگرامی koolmoves پرۆگرامێك بۆ دیزاینی سایتەكانی فلاش 6- لە Gmail دا كورتەپەیام بۆ مۆبایل بنێرن بۆزیاتر ئاشنا بوون به بابه‌ت و به‌رنامه‌كان ئه‌وا سه‌ر دانى ماڵپه‌رِى زانست خوانى كورد بكه هیند.. دروستکردنی هەرزانترین ئۆتۆمبێلی جیهان ... دیاری نه‌کراو
www.znkurd.com کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازی تاتای هیند لە رۆژی دووشەممەوە دەستی بە بەرهەمهێنانی هەرزانترین ئۆتۆمبێلی جیهان بەناوی ئۆتۆمبێلی نانۆ کرد. خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك سوود به‌خشه ... دیاری نه‌کراو
ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی زانستی پزیشكی رایانگه‌یاندووه، خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و رۆژانه، مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته له پیاوان و ئافره‌تاندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
|